هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ده‌كات

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ده‌كات

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت

ئاڤا نیوز

 

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كۆده‌بێتەوە، به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و لایەنەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لە كۆشكی حكومەت لە بەغدای پایتەخت كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بكه‌ن، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق .


زانیاریی زیاتر: لایەنەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، لایه‌نه‌ پێكهێنەرەكانی حكومەتی عێراقن و لایەنەكانی سوننەو كورد تێیدا بەشدارن، جگە لە ڕەوتی نیشتیمانی شیعە.


وێنە گەورەكە: پەرلەمانی عێراق تائێستا دوو گەڕی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێی ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی ململانێی تووندی لایەنە سیاسیەكان، نەیتوانیوە كەسێك بۆ ئەو  پۆستە دیاری بكات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ