سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری لەبارەی 'شەڕی ناوخۆ' دەدات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری لەبارەی 'شەڕی ناوخۆ' دەدات

سەرۆکی فەرەنسا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری لەبارەی شەڕی ناوخۆوە دەدات، داوا لە پۆلیسی وڵاتەکەشی دەکات لە رۆژانی هەڵبژاردندا  چاودێری دۆخەکە بکەن.


وێنە گەورەکە: ململانێکانی نێوان هەردوو پارتی ڕاست و پارتی چەپی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی ماکرۆن ترسی لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆ هەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، هۆشداریدا لەوەی سیاسەتی هەڵبژاردنی هەریەک لە پارتەکانی ڕاستڕەوی توندڕەو، پارتی چەپی توندڕەو، دەتوانێت ببێتە هۆی دروست بوونی"شەڕی ناوخۆ"، ئەمەش لەکاتێکدایە کە فەرەنسا خۆی بۆ دەنگدانی خێرا لەم کۆتایی هەفتەیەدا ئامادە دەکات.


لێدوانی فەرمی: ماکرۆن لە پۆدکاستێکدا گوتی: پارتی ڕاستڕەوی توندڕەو، توندوتیژی بڵاودەکاتەوە و دۆخەکە پاڵ دەنێت بەرەو شەڕی ناوخۆ.


گۆشەیەکی دیکە: ماکرۆن هەواڵی دەست لە کارکێشانەوەی ڕەتکردەوە، داوا لە خەڵک دەکات بە بەرپرسیارێتییەوە دەنگ بدەن.     

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: