ئەمریکا سەنتەرێک بۆ ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سەنتەرێک بۆ ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەکاتەوە

دیمەنێکی هەولێر- گێتی

ئاڤا نیوز


شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی ستێرلینگی ئەمریکی، بەمەبەستی دروستکردنی سەنتەرێکی چارەسەر بۆ توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان له‌ هەولێرن.


وێنە گەورەکە: بە پلان کار لەسەر زیادکردنی سەنتەری شیاندنەوەی ئاڵوودەبووانی ماددەی هۆشبەر و چارەسەر بۆ توشبووان دەکرێت، سەنتەرێک لە شەقڵاوە لەقۆناغی تەواوبووندایە و سێ سەنتەری دیکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکرێنەوە.


بۆچی گرنگە: بەهۆی نەبوونی سەنتەری تایبەتمەند لە نێو نەخۆشخانە حکومییەکان، هۆبەی تایبەت بە چارەسەری تووشبووان هەیە، بەم هەنگاوە لە ئایندەیەکی نزیک سەنتەری تایبەت بە خۆیان دەبێت.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت:"بەم نزیکانە ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی سەنتەری چارەسەری توشبووانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستپێدەکات.


ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی دوایین ئامار پێنج هەزار و 533 کەس لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان سزادراون، لەو ژمارەیە هەزار و  381 کەسیان بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر سزادراون.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: