هۆکارێکی نوێ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێنێت

شەیری بکە لە:
هۆکارێکی نوێ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێنێت

دۆلاری ئەمریکی- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 148 هەزار دیناری عێراقییە، ئەمەش بەراود بەکاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار دیناری چووەتە سەر.


وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە هەرێمی کوردستان سەقامگیر نییە و چەند هۆکارێک دەستنیشان دەکرێن.


لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەفتەیەکە مامەڵەی ئاژەڵی قوربانی بەدیناری عێراقی دەکرێت و بەشی هەرە زۆری ئەوانەی بازرگانی بە ئاژەڵ دەکەن ئەو پارەیە دەگۆڕنەوە بۆ دۆلار، ئەمە وایکردووە خواست لەسەر کڕینی دۆلار زۆر بێت، جگە لەوە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ ڕێژەیەکی کەمتر دۆلاری نەقدی فرۆشتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە بانکی ناوەندی 22 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بە نەقدی فرۆشتووە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە تەنیا 20 ملیۆن و 180 هەزار دۆلاری فرۆشتووە.


زانیاریی زیاتر: بە هۆی پشووەکانی جەژنی قوربان، بانکی ناوەندی بۆماوەی 10 ڕۆژە دۆلاری نەخستووەتە بازاڕ، دوو ڕۆژ دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی دەستیپێکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان