32 زیندانی گرتووخانەی ئامەد ژەهراوی بوون

شەیری بکە لە:
32 زیندانی گرتووخانەی ئامەد ژەهراوی بوون

نەخۆشخانەی ئامەد- وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


32 زیندانی و سزادراو لە گرتووخانەی کەمپوس لە ئامەدی باکووری کوردستان، بەهۆی ئەو خواردنانەی بۆیان هاتبوو ژەهراوی بوون.


چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی دوێنێ شەو زیندانیانی گرتووخانەی کەمپوس خوانی ئێوارە دەخۆن کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆیان هاتبوو، ئەوانەی خواردنەکەیان خواردبوو ژەهراوی دەبن و دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندێک کە پێکهاتبوون لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی و لقی ئامەد لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ چوونەتە زیندانەکە و پشکنینیان بۆ کرد. 


ڕاگەێینراوی فەرمی: سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند؛ دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیان، باس لەوە کراوە کە نزیکەی 10 ڕۆژە بەهۆی جەژنەوە کێشە لە خواردنەکاندا هەبووە. 


باکگراوند: لە 14ی ئایاری 2024، زۆرێک لە زیندانیان بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراک لە هەمان زیندانی کەمپوس ژەهراوی بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: