ئەم هەفتەیە بەنداوی چەمرگە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە بەنداوی چەمرگە دەکرێتەوە

بەنداوی چەمرگە- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەم هەفتەیە بە فەرمی بەنداوی چەمرگە بکرێتەوە، دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی بوژانەوەی کشتوکاڵی لە پارێزگای هەولێر.


وێنە گەورەكە: بەنداوی چەمرگە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆگاکردنی سامانی ئاو دەگەینێتە قۆناغێکی دیکە. 


لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەم هەفتەیە بەنداوی چەمرگە بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە و ئەمساڵ سەرڕێژ بووە.


بۆچی گرنگە:بەنداوەکە ناوچەی وشکانی ئەم ناوچەیە بەتەواوی دەبوژێنێتەوەو کاریگەرییەکانی لافاو لەسەر هەولێر کەمدەکاتەوە، هاوکات دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری. ڕەحمان خانی وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێچووی بەنداوەکە چوار ملیار و 300 ملیۆن دینارە، توانای کۆگاکردنی یەک ملیۆن و 110 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ