درۆنێکی نائاسایی لە پارێزگایەکی عێراق دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
درۆنێکی نائاسایی لە پارێزگایەکی عێراق دەدۆزرێتەوە

وێنەی درۆنەکە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


درۆنێکی ئێرانی ڕۆژی دووشەممە لە پارێزگای واست کەوتووەتە خوارەوە، لە جۆری سەمەد یەکی ئێرانییە، ئەو جۆرە درۆنە بۆ هەردوو هێرشی سیخوڕی و یەکلایەنە بەکاردێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤیدیۆی درۆنەکە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، لە شارۆچکەی بەشیر لە پارێزگای واست دۆزراوەتەوە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: یاس عەبدولخدر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی بەشیر چووەتە ئەو شوێنەی کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە دەرکەوتووە  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نائاسایی بووە، پەیوەندی بە لایەنە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتە کراوە".


زانیاریی بەدەستهاتوو: درۆنی جۆری سەمەد، بە ناوی ساڵح  سەمەد سەرۆکی پێشووی حووسییەکان کراوە، ئەم درۆنە لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵڵا و پاسدارانی ئێران بەکاردەهێنرێت. ئەمە یەکەم جارە لە عێراق دەدۆزرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: