زۆربەی سیناتۆرەكانی ئەمریكا دەیانەوێت گوتارەكەی نەتانیاهۆ بایكۆت بكەن

شەیری بکە لە:
زۆربەی سیناتۆرەكانی ئەمریكا دەیانەوێت گوتارەكەی نەتانیاهۆ بایكۆت بكەن

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


بڕیارە 27ی تەموز سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتارێک پێشکەش بکات، بەشێکی زۆر لەئەندامانی کۆنگرێس دەیانەوێت بایکۆتی بکەن و نەچنە هۆڵەکەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نۆ ساڵ پێش ئێستا و لەسەردەمی باراک ئۆباما و لە سەردەمی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا، نەتانیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕەخنەی تووندی لە ڕێککەوتنەکە گرت، 90 ئەندامی کۆنگرێس بایکۆتی گوتارەکەی ئەو کاتەی نەتانیاهۆیانکرد.


ئەوەی پێشبنی دەکرێت: بەهۆی شەڕی غەززە و بەدەوامی لە پێشێلکارییەکانی سوپای ئیسرائیل پێدەچێت زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس ئامادەی گوێگرتن لە گوتارەکەی نەتانیاهۆ نەبن.


بۆچی گرنگە: ئەگەر ئەندامانی کۆنگرێس بایکۆتی گوتارەکەی نەتانیاهۆ بکەن، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا زیاتر دەبێت و کاریگەری دەبێت لە پەیوەندی نێوان هەردوولا.


هۆکاری سەردانەکە: نەتانیاهۆ بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی شەڕ لە غەززە سەردانی ئەمریکا دەکات و گوتار پێشکەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: