لە ڤیەننا نەیارەکانی تاڵیبان تاوتوێی دۆخی کابول دەکەن

شەیری بکە لە:
لە ڤیەننا نەیارەکانی تاڵیبان تاوتوێی دۆخی کابول دەکەن

کۆبوونەوەی نەیارەکانی تاڵیبان لە ڤیەننا- وێنە؛ bbc

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییە نەیارەکانی حکومەتی تاڵیبان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی ئەفغانستان دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا حکومەتی تاڵیبان دەیەوێت پاڵپشتی و دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، ژمارەیەک لە نەیارانی بەمەبەستی نزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە داهاتووی ئەفغانستان لە ڤیەننا کۆبوونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەحمەد مەسعوود، ڕێبەری بەرەی بەرگریی نیشتیمانی کە ئۆپۆزیسیۆنێکی چەکداری دژ بە تاڵیبانە، بەشداریی لە کۆبوونەوەکاندا دەکات. هەروەها ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستانیش بەشدارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: