دوای 13 ڕۆژ گەشتیارێک لە دارستانێکی کالیفۆرنیا دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
دوای 13 ڕۆژ گەشتیارێک لە دارستانێکی کالیفۆرنیا دۆزرایەوە

لوکاس لەگەڵ ئەو کەسانەی دۆزییانەوە- وێنە؛ میدیای جیهانی

ئاڤا نیوز

 

لە 11ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵان گەشتێكی بۆ چیای سانتا كرووز لە کالیفۆرنیا کرد و ونبوو.

چیرۆکی سەرەکی: لوكاس بەرنامەی وابووە تەنیا سێ ڕۆژ لە دارستانەکە بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی سەرلێشێوان، ڕێی دەكەوێتە نێو دارستانەكان، شوێنبزر دەبێت و خۆراكی پێ نامێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی كالیفۆرنیا بە هاوکاریی خێزانەكەی توانیان بە درۆن شوێنەكەی دیاری بکەن و بیدۆزنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: لوکاس بە میدیاکانی گوتووە: "لە ماوەی ونبوونم تەنها توو و چەند لیترێك ئاوم بەکارهێنا". 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لویس، چەند كیلۆیەك لە كێشی دابەزیوە و دۆخی تەندروستی تا ڕادەیەك تێكچووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ