ئێران و بەحرەین بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەنگاو دەنێن

شەیری بکە لە:
ئێران و بەحرەین بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەنگاو دەنێن

ئاڵای ئێران و بەحرەین، گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئێران و بەحرەین دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان دەست پێبکەنەوە و لەم چوارچێوەیەدا کۆمەڵێک هەنگاویان ناوە.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی بەحرەین، هەر دوو وڵات لە سەر دامەزراندنی ڕێکاری پێویست لە پێناو دەستکردن بە گفتوگۆ بۆ دیراسەکردنی چۆنیەتی دروستکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون.

 

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێککەوتنە سەرەتاییە لە کۆبوونەوەی نێوان عەبدوللـەتیف زەیاتی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین و عەلی باقری کەنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بە دی هاتووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ مانگ لەمەوبەر بە دەستپێشخەریی چین، ئێران و سعودیە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان دەست پێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ