سێ چەکدار هێرشدەکەنە سەر دادگایەکی ئیستەنبووڵ

شەیری بکە لە:
سێ چەکدار هێرشدەکەنە سەر دادگایەکی ئیستەنبووڵ

ساتی هێرشەکە و تەقەکردن لە هێرشکارەکان

ئاڤا دیجیتاڵ
 
سێ چەکدار هێرشیانکردە سەر دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبووڵ؛ بەپێی زانیارییەکان سێ پۆلیس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوونە.
 
چی ڕوویدا؟ کاتژمـێر 11:46 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 6-2-2024 لە خاڵی پشکنینی دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبووڵ، سێ چەکداری نەناسراو هێڕشیانکردە سەر پۆلیسەکانی دادگا. یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە و لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی پیاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراوە. چەکدارەکەی دیکەش بە برینداری دەستگیرکراوە.
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای هێرشەکە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوەخۆی تورکیا ڕایگەیاند: "دەرگای دەرچوون لە دادگاکە داخراون و سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ، لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد". دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانیش یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا گوتی: "دوو تیرۆریست لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژران".
 
باکگراوند: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی دادگای ئیستەنبووڵی لەئەستۆ نەگرتووە؛ بەڵام ئەمە دووەمجارە هێرشی "تیرۆریستی" بکرێتە سەر ناوچەیەکی مەدەنیی ئیستەنبووڵ. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەی ئاشکراکردووە کە هێرشەکە "تیرۆریستی" بووە و پارتی "شۆڕسگێڕی رزگاری گەل" ئەنجامی داوە.
 

شەیری بکە لە: