لە چاکسازی گەورانی هەولێر 18 قوتابی تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا

شەیری بکە لە:
لە چاکسازی گەورانی هەولێر 18 قوتابی تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا

چاکسازی گەورانی هەولێر - وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


لەگەڵ دەستپێکی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی، ئەمڕۆ لە چاکسازی گەورانی هەولێر 18 قوتابی تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە.


وێنە گەورەکە: لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی یەکسان بۆ هەموو سزادراوێک دابینکراوەو لەقوتابخانەی چاکسازییەکان، مامۆستای بابەتەکان دابینکراوە.


لێدوانی فەرمی: سەلام جەمال، بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو قوتابیانەی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە هەموویان لقی وێژەیین و لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە پرسیارەکانی هێناوەو سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکەی کردووە.


زانیاریی زیاتر: لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا قۆناغی زانکۆ 150 قوتابی ئێستا لە زیندانی چاکسازی هەولێر دەخوێنن، لەو ژمارەیە 12 قوتابی زانکۆ هەن و لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 80 زیندانی لە چاکسازی گەورانی هەولێر خوێندنی زانکۆیان تەواو کردووە.


باکگراوند: کاتژمێر 7:30ی بەیانی لەسەرجەم شارەکان هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی دەستیپێکرد، 122هەزار و 15 قوتابی لە دوو هەزار و 115 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: