لە عێراق بەرامبەر خراپی دۆخی کارەبا داوای خۆپیشاندان ده‌كرێت

شەیری بکە لە:
لە عێراق بەرامبەر خراپی دۆخی کارەبا داوای خۆپیشاندان ده‌كرێت

خۆپیشاندانێکی پێشوو لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا- ئەرشیف

ئاڤا نیوز


بەرامبەر خراپی بارودۆخی کارەبا، حزبی شیوعی عێراقی داوای خۆپیشاندانی جەماوەری لە سەرتاسەری وڵات ده‌كات.


وێنە گەورەکە: لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق تا دێت کێشەی کەمی کارەبا زیاد دەکات، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆكه‌متر له‌ 10  کاتژمێر دابەزیوە.


ڕاگه‌یێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، بەپێچەوانەوە نادادپەروەرییەکی زۆر هەیە لە دابەشکردنیدا.


ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: لە بودجەی ساڵی 2023 بڕی 15.5 تریلیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی کارەبا تەرخانکراوه‌،  بڕه‌كه‌ی له‌ 2024 دا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 18.777 ترلیۆن دینار. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ