فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێتەوە

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێتەوە، بەمنزیکانەش ڕێکارەکانی دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ ئەو فەرمانگەیە دەستپێدەکات.


وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری ڕژد بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ژینگەیی دەکات، بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی  فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا دەکرێتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: دەستەی ژینگە نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی ڕاژە دەکات، بەمەبەستی دروستکردنی لینکی ئەلیکترۆنی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن، دوای ئەوەی ڕێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  13 فەرمانبەر بۆ ئەو فەرمانگەیە  دادەمەزرێنرێن، کە مەرجە دەرچووی ئەم بەشانە بن، ژینگە، کیمیا، بایۆلۆجی، جیۆلۆجی، ئەندازیاری کارەبا و نەوت.


گۆشەیەکی دیکە: لەدرێژەی پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، کار لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە کراوە، جگە لە نەوت و غاز پشت بە ئاو  و خۆریش بەستراوە و ژمارەیەک کۆمپانیای چینی لەو بوارەدا کار دەکەن، هەروەها وەزارەتی کارەبا بەشێک دەکاتەوە بە ناوی بەشی وزە نوێبووەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: