ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

سێ هاونیشتمانی کوردستان لە کاتی بەڕێکەوتن بۆ سعودیە بەمەبەستی حەجکردن؛ وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگای وشکانییەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و ئەمشەو دەگەن.

وێنە گەورەکە: ئەمساڵ 4 هەزار و 685 کەس لەڕێگەی حکومەت و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش لەڕێگەی ڤیزەی ساڵ و ڤیزەی گەشتیاری بە ڕێگای ئاسمانی و وشکانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعودیە.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: " ئەمشەو یەکەم کاروانی ئەو حاجییانەی لەڕێگەی حکومەت و بە ڕێگای وشکانی چوونەتە سعودیە دەگاتەوە هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەمەش یەکەم کاروانی حاجییان بە ڕێگای ئاسمانییەوە دەگات".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ 30 حاجی لە پرۆسەی حەج گیانیان  لەدەست داوە، 26 حاجی لە سعودیە و چوار حاجیش دوێنێ لە کاتی گەڕانەوە لە پارێزگای ڕوومادی عێراق بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان کۆچی دواییان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ