ئەو درۆنەی بنكەی تەنەفی ئەمریكای لە سووریا كردە ئامانج تێكشكێنرا

شەیری بکە لە:
ئەو درۆنەی بنكەی تەنەفی ئەمریكای لە سووریا كردە ئامانج تێكشكێنرا

ژمارەیەک سەرباز لە بنکەی تەنەفی ئەمریکی لە سووریا ڕاهێنان دەکەن- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی هەواڵی بە ئامانجگرتنی بنکەی تەنەفی ئاسمانی ئەمریکا لە سووریا بڵاوکرایەوە، ڕوانگەی سووریا دەڵێت "درۆنێک بووە و تێکشکێنراوە".


لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت:" بەرگریی ئاسمانی لە بنکەی تەنەفی ئەمریکی کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری سوریا و ئوردن و عێراق، ڕووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووەوە کە لە لای ڕۆژهەڵاتەوە چووەتە ئاسمانی ناوچەکە، هەوڵی دەدا بنکەکە بکاتە ئامانج، بەڵام لەناوبراوە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکا ئەم هەواڵەی پشتراستنەکردووەتەوە و هیچ لایەنێکیش خۆی بە بەرپرسی درۆنەکە نەناساندووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 19ی ئۆکتۆبەرەی 2023ەوە 130 جار هێرشکراوەتە سەر ئەو بنکەیەی ئەمریکا.


باکگراوند: بنکەی تەنەف لە ساڵی 2016دامەزراوە و لە نێوان 100بۆ 200 سەربازی ئەمریکی لەخۆدەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: