ئەو كەسەی كلیلی كەعبەی بەدەست بوو كۆچی دوایی كرد

شەیری بکە لە:
ئەو كەسەی كلیلی كەعبەی بەدەست بوو كۆچی دوایی كرد

ساڵح زەینولعابدین شیبی- وێنە: تویتەر

ئاڤا نیوز 


دوای 40 ساڵ خزمەت، سەرپەرشتیاری کەعبە ئێوارەی ڕۆژی هەینی کۆچی دوایی کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج، ساڵح زەینولعابدین شیبی، سەرپەرشتیاری ژمارە 77ی کەعبە کە لە ساڵی 1980 ەوە ئەو کارەی پێسپێردراوە و 100 جار سەرپەرشتیی شوردنی کەعبەی کردووە، لە ڕۆژی هەینی کۆچی دوایی کرد و لە ڕۆژی شەممە دوای ئەوەی نوێژی مردووی لەسەر کرا بەخاک سپێردرا. 


زانیاریی زیاتر: سەرپەرشتیاری کەعبە ئەو کەسەیە کە کلیلی کەعبەی لە دەستە و بەرپرسی سەرجەم کاروبارەکانیەتی وەکو( بەرگکردنی، شۆردنی، بۆنخۆشکردنی، کردنەوە و داخستنی) پێی دەڵێن "سادن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرکی سەرپەرشتییکردنی کەعبە لە لایەن پێغەمبەری ئیسلامەوە و لەكاتی فەتحی مەككە بە بنەماڵەی شیبە سپێردراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان