بەهۆی گەرماوە کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە عێراق کەم دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی گەرماوە کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی لە عێراق کەم دەکرێتەوە

هاوڵاتییەکی عێراقی پلەی گەرمی ناوچەکەی دەپێوێت- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق، حکومەتی عێراق بڕیاریدا کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی بە درێژایی وەرزی هاوین لە سەرجەم پارێزگاکان کەم بکاتەوە.


وێنە گەورەکە: لە پارێزگاكانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێک لە ناوچە و شارەکان پلەی گەرمی نیوەی کوڵان تێدەپەڕێنێت، ئەمەش حكومەتی ناچاركردووە چەند رێوشوێنێك بگرێتەبەر.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەوامی فەرمیی فەرمانگەکانی حکومەت جگە لە پارێزگای بەغدا کاتژمێرێک پێشدەخرێت و کاتژمێرێک لە کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە، واتە دەوامی فەرمی لە 07:00ی بەیانی بۆ 01:00 ی نیوەڕۆ دەبێت.


زانیاریی زیاتر: دەوامی بەشێک فەرمانگە حکومییەکان لە بەغدا لە کاتژمێر 06:00ی بەیانی تا 12:00 دەبێت و هەندێکیشیلت لە 07:00ی بەیانی بۆ 01:00 نیوەڕۆ و بەشێکی دیکەش وەکو ڕۆژانی ئاسایی دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە لە 23-06-2024 بەرکار دەبێت تاوەکو 29-08-2024.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: