سێ ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا کوژران

شەیری بکە لە:
سێ ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا کوژران

چەند چەکدارێکی نزیک لە ئێران لە سووریا- وێنە: ڕوانگەی سووریا

ئاڤا نیوز 


ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سووریا، بۆ سێ کەس بەرزبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی لە شارۆچکەی عەشائیر لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە دێرەزووری سووریا نزیک سنووری عێراق، بۆردوومانی بارەگایەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران كرا و کوژراوی لێکەوتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی چەکدارەکانی سەر بە ئێران گەیشتە سێ کوژراو و دوو لە کوژراوەكانیش ئەندامی "مقاوەمەی ئیسلامی عێراقیین".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، لە ناوچەی ئەلبوکەمال و مەیادین لە نێوان سنووری عێراق و سووریا جێگیربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: