کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت خزمەتگوزارییەکانیان دەوەستێنن

شەیری بکە لە:
کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت خزمەتگوزارییەکانیان دەوەستێنن

مۆبایلێک هێڵی ئینتەرنێتی پچڕاوە- گرافیکی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بۆ بڕینی خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ئاگادار کراونەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: سبەی 23-6-2024، لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەستپێدەکەن.

 

لێدوانی فەرمی:"لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار کراونەتەوە، لە کاتژمێر 6:00 تا 8:00ـی بەیانی خزمەتگوزارییەکانیان بوەستێنن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنە لە گزی و هەوڵی ئاشکراکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە". دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وادەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممەی هەر هەفتەیەک بەڕێوەدەچن، لەو دوو ڕۆژەدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئینتەرنێتت نابێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان