بەفر جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سنووری کێلێ دەوەستێنێت

شەیری بکە لە:
بەفر جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سنووری کێلێ دەوەستێنێت

ئاڤا دیجیتاڵ

 

بەفر تەواوی سنووری پشدەری داپۆشیوە و بەهۆیەوە جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سنووری کێلێ وەستاوە؛ زیانی ڕۆژانەشی زیاتر لە 415 هەزار دۆلارە.

 

لێدوانی فەرمی: "بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر و خراپی کەشوهەوا، ئەمڕۆ هیچ ئاڵوگۆڕێکى بازرگانى و گەشتیارى لە دەروازەی سنووری کێلێ نەکراوە." جەوهەر ڕەسووڵ، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

زانیاریی زیاتر: تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕێگای دەروازەکەیان لەدیوى هەرێمى کوردستان پاککردووەتەوە، بەڵام هێشتا لەدیوی ئێران ڕێگاکە پاکنەکراوەتەوە و دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەستاندووە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: قەبارەی ڕۆژانەی بازرگانی لە دەروازەی کێلێ 416 هەزار دۆلارە و نزیکەی 150 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کەلوپەلی جۆراوجۆر دەگوازنەوە. ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە 400 گەشتیار لە دەروازەکەوە هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئێران دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان