کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەکی دەرەوەی هەولێر دەکەوێتەکار

شەیری بکە لە:
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگایەکی دەرەوەی هەولێر دەکەوێتەکار

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای هەولێر - قەزای خەبات جێگیرکراوە و هەفتەیەک وەک تاقیکردنەوە بەکاردەخرێن.

 

بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگایە، ڕێگایەکی بازرگانییە و پارێزگاکانی هەولێر، مووسڵ و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە. بەهۆی قەرەباڵەغی و زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، کامێراکانی لێ جێگر دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: "تاوەکو 13-02-2024 ئەم کامێرانە وەک تاقیکردنەوە کاردەکەن و هیچ سەرپێچییەکی شۆفێران تۆمارناکەن، بەڵام لەو وادەیە بەدواوە، کامێراکان بەکاردەکەون و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن". هێمن حەمید، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

زانیاریی زیاتر: لە سێ شەقامی سەرەکیی دەرەوەی هەولێر، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ جێگیرکراون. ئەوپەڕی خێرایی ڕێگەپێدراو لە ڕێگاکان بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەتر و بۆ بارهەڵگریش 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان