نەتانیاهۆ: نامانەوێت شەڕێكی تر لە لوبنانەوە بەرۆكمان بگرێت

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: نامانەوێت شەڕێكی تر لە لوبنانەوە بەرۆكمان بگرێت

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە: میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "دەمانەوێت بەزووترین كات شەڕ لە غەززە تەواو ببێت و ناشمانەوێت لە لوبنانەوە تووشی شەڕێكی دیكە ببین".


وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا لە باشووری لوبنان لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە، هەردوولا هەڕەشەی بەهێزبوونی شەڕەكە دەكەن.


لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:" ئێستا دوو ئامانجمان هەیە، یەکەممان ئەوەیە کە بە خێرایی  لە شەڕی غەززە سەربکەوین، ئامانجی دووەمیشمان ڕێگریکردنە لە ڕوودانی شەڕ لە بەرەی لوبنان".


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن، دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح كۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: