حزب و  بەربژێری دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاد بوون

شەیری بکە لە:
حزب و  بەربژێری دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاد بوون

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: محممەد شوانی- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەو ماوەیەی درێژکراوەتەوە بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و بەربژێران، دوو حزب و 20 بەربژێری دیکە زیاد بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دووەمجار دەرگای ناو تۆمارکردنی حزب و بەربژێرەكانی لە 8-6 بۆ 13-6 درێژ کردەوە، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی 24-6-2024.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەگەرچی ناتوانین ناوی حزب و بەربژێرەكان ئاشکرا بکەین، بەڵام لەو ماوەیەی درێژکراوەتەوە بۆ ناو تۆمارکردن تا ئێستا دوو حزب و بیست بەربژێر ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە.


زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 9-6-2024 کۆمسیۆن ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ناوی خۆی بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.


وێنە گەورەكە: بڕیاربوو ڕۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بڕیارێکی دادگەی فیدڕاڵی و دەستکاری کورسی کۆتای پێکهاتەکان هەڵبژاردن لەو وادەیەدا نەكرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ