لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە نێو منداڵانی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا لە نێو منداڵانی سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لەناو منداڵانی سلێمانی تۆمار نەکراوە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین، نەخۆشی کۆلێرا لەو شوێنانەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان خاوێن نییە بڵاودەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: د.کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان بە ئاڤا نیوزی گوت: وا بڵاوکراوەتەوە کۆلێرا لەناو منداڵانی سلێمانی هەبێت، بەڵام ڕەتی دەکەینەوە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.


زانیاریی زیاتر: ساڵانە لەمانگی پێنج تا مانگی 10 هەر پشکنینێکی پیسایی Stool test بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەکەمان ئەنجام بدرێت، بەبێ ئاگاداری خانەوادەکەی پشکنینی کۆلێراشی بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەنجامەکەیان نادرێتەوە، ئەگەر پۆزەتیڤ دەربچێت بەخێرایی خانەوادەی منداڵەکە ئاگاداردەکرێنەوە.
 د.کۆیان زاهیر وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆلێرا نەخۆشیەکی بەکتریاییە، بە هۆی ئاو و خواردنی پیس دەگوازرێتەوە، کەسی توشبوو دووچاری سکچوونێکی بەهێز دەبێت و بەخێرایی جەستەی وشک دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان