شەمەندەفەری چینی بە یەک هەفتە دوو ملیۆن حاجییان گواستووەتەوە

شەیری بکە لە:
شەمەندەفەری چینی بە یەک هەفتە دوو ملیۆن حاجییان گواستووەتەوە

شەمەندەفەری شوێنە پیرۆزەکانی مەککە- گێتی

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای CRCCی شەمەندەفەری چینی ڕایگەیاند، لەماوەی حەجی ئەمساڵ لە سعودیە توانیویانە بە حەوت ڕۆژ زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی بگوازنەوە.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 833 هەزار حاجی لەوڵاتانی جیهانەوە چوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای CRCCی چینی، ڕایگەیاند: لەماوەی حەوت ڕۆژدا توانیویانە زیاتر لە دوو ملیۆن سەرنشین لەشاری مەککەوە بگوازنەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان، بەبێ ئەوەی هیچ ڕووداوێک ڕووبدات.


زانیاریی زیاتر: بۆ ماوەی 158 کاتژمێر لەژێر 51.8 پلەی گەرمی شاری مەککە، توانراوە دوو هەزار و 206 گەشتی شەمەندەفەر ئەنجام بدرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستەمی شەمەندەفەری کۆمپانیای CRCCی چینی لە ساڵی 2010 لە سعودیە دامەزراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: