ئاگر بەرگریی شارستانی لە عێراق دەخاتە ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
ئاگر بەرگریی شارستانی لە عێراق دەخاتە ئامادەباشییەوە

کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا سەرجەم فەرمانگەکانی بەرگریی شارستانی بۆ ماوەی سێ مانگ لە ئامادەباشیدا بن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە و سنووردارکردنی زیانەکانی.


وێنە گەورەکە: هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە پارێزگاکانی عێراق و زۆربوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانەش کاراکردنی پلانی (ج)ی بەرگریی شارستانی بە درێژایی وەرزی هاوین.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە سەرجەم مەفرەزەکانی بەرگریی شارستانی لە حاڵەتی ئامادەباشیی (ج) دا بن بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ