بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر 11 کەس لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر 11 کەس لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەست دا

لە شەوی ڕابردووەوە ئاگرێکی گەورە لە گوندەکانی ئامەد و ماردین کەتووەتەوە؛ وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


ئاگرێکی گەورە لە پارێزگاکانی ئامەد و ماردینی کوردستان کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە و  شەش کەسیش بریندارن.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی چنار لە ئامەد  و لە گوندەکانی یوجەباغ و یەتکینلەر سەر بە ناحیەی شەمرەخی ماردین ئاگرێک کەوتەوە و بەخێرایی تەشەنەی کرد.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەخرەتین کۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە، شەش کەس بریندارن، پێنج لەوان لەژێر چاودێری چڕدان. 78 کەسیش بەهۆی تەنگەنەفەسی گەیێنراونەتە نەخۆشخانە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان