پێشبینی دەکرێت لە 26 ساڵی داهاتوودا 95%ی خاکی بەپیت لەدەست بچێت

شەیری بکە لە:
پێشبینی دەکرێت لە 26 ساڵی داهاتوودا 95%ی خاکی بەپیت لەدەست بچێت

پارچە زەوییەکی تێکچووی باشووری عێراق- وێنە؛ thetimes

ئاڤا نیوز

 

زانایان دەڵێن ساڵانە 24 ملیار تۆن خاکی بەپیت لەدەست دەچێت، بەمپێیە 95%ی خاکی بەپیت تا ساڵی 2050 ڕووبەڕوی تێکچوون دەبێتەوە .

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی کردارەکانی مرۆڤ و نازانستییانە کشتوکاڵ کردن، خاک ڕووبەڕووی تێکچوون دەبێتەوە و گۆڕانی گەورە لە کەشوهەوا ڕوودەدات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نەخشەکانی کۆمپانیای پاراستنی خاک دەریدەخەن، ئەو زەوییە بەپیتانەی ئێستا هەن تا ساڵی 2050 بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان کە پێشبینی دەکرێت بگاتە 9.8 ملیار کەس، ڕووبەڕووی لەنێوچوون دەبنەوە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: نەمانی زەویی بەپیت کاریگەریی دەستبەجێی لە سەر خێرا گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت. لە سەرانسەری جیهان سەدان ملیۆن کەس بژێوی ژیانیان نامێنێت و ملیۆنان کەسیش ناچار بە کۆچ دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان