لە جەژندا دوو هەزار و 500 ئاژەڵ لە کوشتارگەکان کراونەتە قوربانی

شەیری بکە لە:
لە جەژندا دوو هەزار و 500 ئاژەڵ لە کوشتارگەکان کراونەتە قوربانی

مەیدانێکی ئاژەڵان- وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، زۆرترین ئاژەڵ لە هەولێر سەربڕدراون. 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لە جەژنی قورباندا موسڵمانانی کوردستان، ئاژەڵ سەردەبڕن و گۆشتەکەی بەسەر هەژاراندا دابەش دەکەن.

 

ژمارەکان وادەڵێن: لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، ژمارەی قوربانیکردن لە کوشتارگەی شارەکان بەمشێوەیە بووە؛

 هەولێر: 759 ئاژەڵی بچووک و 269 ئاژەڵی گەورە.

سلێمانی: 864 ئاژەڵی بچووک و 132 ئاژەڵی گەورە.

دهۆک: 285 ئاژەڵی بچووک و 194 ئاژەڵی گەورە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامارانە تەنها هی ئەو ئاژەڵانەیە کە براونەتە کوشتارگە بۆ سەربڕین، لە دەرەوەی کوشتارگەکانیش دەیان سەر ئاژەڵی دیکە کراونەتە قوربانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: