ئەرمینیا دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێت

شەیری بکە لە:
ئەرمینیا دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێت

ئاڵای ئەرمینیا و فەڵەستین

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایدەگەیێنێت، بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن و وەك وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامبوونی شەڕی غەززە و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی بۆ فەڵەستین زیاتر دەبێت  و لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی ڕابردوودا ئەمە ژمارەیەک دەوڵەتە دان بە سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا بنێن، وەک ئیسپانیا، نەرویج و ئێرلەندا.


ڕاگەیەنراوی فەرمی:
وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا ڕایگەیاند: ”لە چوارچێوەی پشتیوانیمان بۆ فەڵەستین دژی هێرش و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، دان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستیندا دەنێین و وەك وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین".

ئەویە پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 1988ەوە تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان، 144 وڵات دانیان بە دەوڵەتبوونی فەڵەستیندا ناوە.

بۆچی گرنگە: داننانی دەوڵەتان بە سەربەخۆیی فەڵەستین ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک چارەسەری نموونەیی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین سەیر دەکرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان