ئەمڕۆ گەرمیان بەرزترین و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ گەرمیان بەرزترین و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن

هاونیشتمانییەک لە نێو بازاڕی هەولێر بەهۆی گەرمای بەتین بە پارچەیەک کارتۆن سێبەری لە خۆی کردووە، وێنە: محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بەرزتر دەبنەوە، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت بەو شێوەیە نییە کە باس دەکرێت و ناگاتە سەرووی 50 پلە.


لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت؛ ئەم شەپۆلی گەرمایە تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: شێخ دارا باسی ئەوە دەکات بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەمشێوەیە نییە کە باس دەکرێت و  دەگوترێت لە هەرێمی کوردستان 50 پلە یان زیاتر تۆمار دەکرێت، بەڵام لە باشووری عێراق سەروی 50 پلە تۆمار دەکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە دوێنێ، سبەی شەممەش بەرزترین پلەی گەرما لە هەرێمی كوردستان لە ناوچەی گەرمیان دەبێت كە 48 پلەیە، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران و دەوروبەری دەبێت كە 29 پلەیە.

هەولێر: 45  
سلێمانی: 40  
دهۆک: 43
کەرکوک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 45
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان: 48

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: