تەقینەوەیەك لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران ڕووی دا

شەیری بکە لە:
تەقینەوەیەك لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران ڕووی دا

دیمەنێک لە شوێنی ڕووداوەكە لە نیزك فڕۆكەخانەی زاهیدان، سەرچاوە: البدل

ئاڤا نیوز


تەقینەوەیەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران ڕووی دا.

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میداكانی ئێران بڵاوبوونەتەوە، ئەمڕۆ بەیانی تەقینەوەکە ڕووی داوە، زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە چوارەم جارە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان تەقینەوە ڕووبدات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: