ئاڤا نیوز هۆکاری مردنی حاجییان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز هۆکاری مردنی حاجییان ئاشکرا دەکات

دیمەنی دوو حاجی لەبەردەم دوو پاسی کاروانی حاجییان و ئاڵای کوردستانیان لەسەر شانە، وێنە: محەمەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

مردنی ژمارەیەکی زۆری حاجییان و بوونی ژمارەیەک تەرم لە شەقامەکانی مەککە بووەتە باسی گەرمی ئەم چەند ڕۆژە، پزیشکێکی کورد لە سعودیە هۆکاری سەرەکی ئەو ڕووداوە بۆ ئاڤا نیوز باس دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەک حاجی لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەهۆکاری جیاواز گیان لەدەستدەدەن، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بەرزە و تا ئێستا گیانلەدەستدانی نزیکەی هەزار حاجی پشتڕاستکراوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر دیار ئیبراهیم سەرۆکی تیمی تەندروستی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بۆ ئاڤا نیوز هۆکارەکانی خستەڕوو، ئەو دەڵێت: بەنزیکی هەموو ئەو حاجیانەی مردوون بە ڤیزای یەکساڵی هاتبوون، ئەوان هەیانبوو نزیکەی 50 ڕۆژ بوو لە هۆتێل نەهاتبوونە دەرەوە، کاتێک مەراسیمی حەج دەستیپێکرد هاتنە سەر شەقام و کەوتنە ژێر کاریگەری پلەی گەرمی سەروو 50 و هەوایان لێ گۆڕا، ئەمە هۆکارێکی سەرەکی بووە.

 

لە لایەکی دیکەوە: ئیبراهیم دەڵێت: بەپێ ڕۆیشتنی 25 کیلۆمەتر یەکێکیترە لە هۆکارەکان کە بەشێک لەو حاجییانەی پرسیارمان لێکردوون گوتویانە، نزیکەی حەوت کاتژمێر بەڕێگاوە بوون، جگە لەوە هەموویان لەسەر شەقام دەخەوتن و هیچ چاودێرییەکیان لەسەر نەبووە.

 

ژمارەکان وادەڵێن: ئەگەرچی هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیێنراوە، بەڵام گیان لەدەستدانی 19 حاجی هەرێمی کوردستان یەکلایی بووەتەوە و ژمارەیەکی دیکە هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان