بایدن باسی دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکێک دەکات کە 28 ساڵە مردووە

شەیری بکە لە:
بایدن باسی دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکێک دەکات کە 28 ساڵە مردووە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بووە و ساڵی 1996 کۆچی دوایی کردووە، بەڵام جۆ بایدن دەڵێت، دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵی ساڵی 2021 بووە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڤیدیۆیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆری کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا باسی فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا دەکات. بایدن باسی دوایین کۆبوونەوەی نێوانیان دەکات و دەڵێت: "کۆبوونەوەکەم لەبیرە ساڵی 2021 بوو". لەکاتێکدا فرانسوا میتران، ساڵی 1996 و 28 ساڵ پێش ئێستا، کۆچی دوایی کردووە.

 

باکگراوند: فرانسوا میتران، سیاسەتمەدارێکی فەرەنسی بووە و لەنێوان ساڵانی 1981 بۆ 1996 دووجار پۆستی سەرۆککۆماری فەڕەنسای گرتووەتەدەست، هەروەها ئەمینداری گشتیی حیزبی ھاوپەیمانیی فەرەنسا بووە.

شەیری بکە لە: