ڕۆمانیا سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

شەیری بکە لە:
ڕۆمانیا سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

لادانی پەردە لەسەر سیستمی پاتریۆت لە ڕۆمانیا، سەرچاوە: BIRN

ئاڤان نیوز


ڕۆمانیا کە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە، بە کردار پشتیوانی خۆی بۆ ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت و بڕیار دەدات سیستەمی مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆكراینا بنێرێت. 

وێنە گەورەکە: شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا کە سێ ساڵە بەردەوامە، وڵاتانی بۆ دوو بەرە دابەش کردووە، بەشێکیان پشتیوانی لە ڕووسیا دەکەن، بەشێکی دیکەیان هەوڵ دەدەن هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا بنێرن بۆ ئەوەی شەڕی ڕووسیای پێکات.

بۆچی گرنگە: لەکاتێکدا ئۆکراینا لە دۆخێکی سەربازی سەخت دایە، ئەم هاوکارییە سەربازییە وادەگات بەرگەی  زیاتری هێرشەکانی ڕووسیا بگرێت.


لێدوانی فەرمی:
ئەنجوومەنی باڵای بەرگریی نیشتیمانی ڕۆمانیا ڕایگەیاندووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خراپی سەربازی لە ئۆکراینا، ئەندامانی ئەنجوومەن بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان، بڕیاریان دا سیستمی مووشەکی پاتریۆت پێشکەش بە ئۆکراینا بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: