کۆگایەکەی چەک و تەقەمەنی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دەتەقێتەوە

شەیری بکە لە:
کۆگایەکەی چەک و تەقەمەنی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دەتەقێتەوە

ئاڤا نیوز

کۆگایەکەی چەک و تەقەمەنی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە دوو کارمەندی پاسەوانی سنوور بریندار دەبن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیک گوندی "ئوم زیبان"ی سەر بە شارۆچکەی بەعاج لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، لە نزیک سنووری نێوان عێراق سووریا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.

 لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاندووە،  بەهۆی تەقینەوەکە دوو سەرباز برینداربوونە و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە، لە نەخۆشخانەکانی شنگال و تەلعەفەریش ئامادەکاری کراوە لە ئەگەری هەبوونی برینداری دیکە". 


هۆکارە زانراوەکان:
سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی دەڵێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تەقینەوەکە ڕووی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: