جارێکی دیکە ئاگر لە پاڵاوگە سووتاوەکەی ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە

شەیری بکە لە:
پاڵاوگە سووتاوەکەی ڕێگەی گوێڕ - وێنە؛ محەممەد شوانی

پاڵاوگە سووتاوەکەی ڕێگەی گوێڕ - وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

 

جارێکی دیکە ئاگر لەو پاڵاوگەیەی ڕێگەی هەولێر – گوێڕ کەوتەوە کە پێش هەفتەیەک سووتابوو.

 

وێنە گەورەکە: شەوی 12-06-2024 ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز لە ڕێگەی هەولێر – گوێڕ کەوتەوە، دوای  نزیکەی 20 کاتژمێر ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ کرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئەو پاڵاوگەی هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی هەولێر - گوێڕ سووتابوو، ئەمڕۆ دووبارە ئاگری گرتەوە، دوای نیو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند: داوای هاوکارییمان لێ نەکراوە و ئاگاداری نین.

 

زانیاریی زیاتر: تیمێکی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکە بووە ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کۆنترۆڵ بکرێت و تەشەنە نەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ڕووداوەکەی پێشوو 14 کارمەندی بەرگریی شارستانی بریندار بوون، چوار ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە سووتان.

شەیری بکە لە: