کۆمیسیۆن وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێری لایەنەکان دیاریدەکات

شەیری بکە لە:
دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

دەنگدان. وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێری لایەنەکان دیاری دەکات و بە یەکلاییبوونەوەی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دەیبەستێتەوە.

وێنە گەورەکە: چوار رۆژ بۆ تەواوبوونی وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکان ماوە، دوای تەواوبوونی پشووی جەژن، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە ئاڤا نیوزی گوت، "دیاریکردنی وادەیەک بۆ وەرگرتنی لیستی بەربژێری لایەنەکان، پەیوەستە بە مەڕسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن".

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 24-06-2024 وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدە سەربەخۆکان تەواو دەبێت و وادەکە درێژناکرێتەوە. سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران وای گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن ڕۆژی هەشتی نیسانی ئەمساڵ تیروپشکی بۆ ناوی لایەنەکان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە پێکهاتەکان، تێبینییان لەسەر بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە کورسیی کۆتاکان هەبوو، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراو واتە ڕێکەوتی  10-06-2024 بەڕێوە نەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: