ئەمریکا دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکان دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
چەند چەکدارێکی حوسییەکان

چەند چەکدارێکی حوسییەکان - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا دیجیتاڵ

هێزەکانی ئەمریکا دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانیان کردە ئامانج، کە ئامادەکرابوو بخرێتە دەریاوە و لەدژی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور بەکاربهێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: لەدوای جەنگی غەزە، حوسییەکان "بۆ پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین" چەندین جار کەشتییە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، لەبەرامبەردا ئەمریکا و بەریتانیا وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و چەندین جار حوسییەکانیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج.

 

سەرچاوەی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 03:30 دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە دەریای سوور، دوو بەلەمی بۆمبڕێژکراوی حوسییەکانیان بۆردوومان کرد، کە ئامادەکرابوو بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان. 

 


زانیاریی زیاتر: بەردەوام دەبین لە پارێزگاریکردن لە کەشتییە بازرگانییەکانمان لە دەریای سوور، ئێمە دەمانەوێت ئازادی گەشتکردن لە ڕێرەوی بازرگانییەکانی دەریای سوور بپارێزین. 

 

شەیری بکە لە: