له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی کوەیت كاره‌با دەکوژێتەوە

شەیری بکە لە:
له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی کوەیت كاره‌با دەکوژێتەوە

ئاڤا نیوز


لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی، ئه‌مڕۆ له‌ زۆربەی شارەکانی كوه‌یت كاره‌با كوژایه‌وه‌.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وه‌زاره‌تی كاره‌بای کوەیت بڵاوی كرده‌وه‌، به‌هۆی زیادبوونی خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با و کەمی پێویستیی ڕاستەقینەی وزە، ئه‌مڕۆ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی كوه‌یت كاربا كوژاوەتەوه‌.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیه‌ك له‌ وەزارەتی کارەبای كوه‌یت ڕایگەیاندووە: بەهۆی لەکارکەوتنی یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی ( زوور)ی باشوور كه‌ توانای به‌رهه‌مهینانی 300 مێگاواتى هه‌یه‌، لە نزیکەی 40 ناوچەدا له‌ شه‌ش پارێزگا كاره‌با بڕاوە.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیزانیت: پێشتر وەزارەتی کەشناسی کوه‌یت بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمای لە نێوان 51 بۆ  52 لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتدا ڕاگەیاندبوو .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان