بەرپرسێکی باڵای داعش لە سوریا کوژرا

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی باڵای داعش لە سوریا کوژرا

ئاڤا نیوز


بەرپرسێکی باڵای داعش لە هێرشێکی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئەمریکا لە سووریا کوژرا.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی هێزه‌كانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی کردووتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌ ئاكامی هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌كانیان لە سووریا، بەرپرسێکی باڵای داعش کوژراوە.

زانیاریی زیاتر: بەرپرسەکە بە ناوی (ئوسامە جەمال محەممەد ئیبراهیم جەنابی) بەرپرسیارێتی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە لە ساڵی 2017 ەوە داعش هیچ ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراوی لە عێراق و سووریا بەدەست نەماوە، بەڵام جموجۆڵیان بەردەوامە و ئەم ڕێکخراوە کۆتایی نەهاتووە، بەردەوامیش هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: