تورکیا کوژرانی سێ گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تورکیا کوژرانی سێ گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

چەند سەربازێکی تورکیا لە سنووری هەرێمی کوردستان- وێنە: میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز


تورکیا کوشتنی سێ گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، پەکەکەش دەڵێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین چالاکییان لە دژی بنکە سەربازییەکانی تورکیا ئەنجام داوە.


وێنە گەورەکە: دەیان ساڵە بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باکووری کوردستان دۆخێکی نائارامیان هەیە و زیان بە هاووڵاتییانی سڤیل و ژینگەی ناوچەکەش گەیشتووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا سێ گەریلای پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ - قفڵ لە هەرێمی کوردستان کوشتووە و  ئۆپەراسیۆنەکانیان درێژەیان دەبێت.


لە لایەکی دیکەوە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازی پەکەکەیە بڵاویکردەوە، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا گەریلایەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان 10 چالاکییان دژ بە هێزەکانی تورکیا هەبووە، بەو هۆیەوە زیان بە بارەگاکانیان گەیێنراوە.


کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی تورکیا و پەکەکە، دەیان هاووڵاتی سڤیل لە هەرێمی کوردستان شەهید بوونە و سەدان گوند چوڵکراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ