پاشماوەی پلاستیک هەڕەشە لە ژینگەی جیهان دەکات

شەیری بکە لە:
پاشماوەی پلاستیک هەڕەشە لە ژینگەی جیهان دەکات

سەرچاوەی وێنە: میدڵ ئێست

ئاڤا دیجیتاڵ


پلاستیک ماددەیەکە بۆ شیبوونەوەی کاتێکی زۆری پێویستە، کە ئەمەش مەترسیی لەسەر ژینگەی جیهان دروستدەکات. 


وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی پلاستیک بۆ شیبوونەوەی پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە،  پیسبوونی ژینگە بە هۆی پلاستیک، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جیهان گیرۆدەی بەکارهێنانی بووە و ئێستا لێکەوتەکانی دەچنێتەوە.


ژمارەکان وا دەڵێن: ئامارە ژینگەییەکانی جیهان ئاماژە بەوە دەکەن لە جیهاندا ساڵانە نزیکەی 400 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی بەرهەم دەهێنرێت، لە هەموو خولەکێکدا یەک ملیۆن بوتڵی پلاستیکيی لە سەرانسەری جیهان دەکڕدرێت و ساڵانە نزیکەی پێنج ترلیۆن کیسی نایلۆن لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت.


کاریگەری و لێکەوتەکانی: نزیکەی 85%ی پلاستیەکەکان لە زبڵدانەکاندا کۆتاییان دێت، یاخود وەکو پاشماوەیەک کە خاک و ڕووبار و تەنانەت دەریا و زەریاکان پیس دەکەن، سەرئەنجام ساڵانە نزیکەی 11 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکیی دەڕژێتە ناو زەریاکانەوە.


زانیاری زیاتر: زۆربەی پلاستیکەکان بە تەواوی نامێنن و دەشکێن بۆ پارچەی زۆر بچووک، ئەم مایکرۆپلاستیکانە دەتوانن لە ڕێگەی هەناسەدان و هەڵمژینەوە، بچنە ناو جەستەی مرۆڤەوە و لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کۆببنەوە لە سییەکان و جگەر و سپڵ و گورچیلەدا، لەم دواییانەدا توێژینەوەیەک بوونی گەردیلەی مایکرۆپلاستیکی لە منداڵدانی تازەلەدایکبوودا ئاشکرا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: