ئەنجامی ڕاپرسی لەسەر بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی ئێران لە یەک دوورن

شەیری بکە لە:
ئەنجامی ڕاپرسی لەسەر بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی ئێران لە یەک دوورن

بەشێک لە بەربژێرەکان- میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز


10 ڕۆژی دیکە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت، ڕاپرسییەکان ئەنجامی زۆر جیاواز سەبارەت بە بەربژێرەکان دەخەنە ڕوو.


وێنە گەورەکە: میدیاکانی سەر بە بەربژێرەکان و هەروەها میدیا ئاراستە پارێزکار و ڕیفۆرمخوازەکان ئەنجامی ڕاپرسییەکان لە بەرژەوەندیی بەربژێری خۆیان بڵاو دەکەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی پرێس تی ڤی، (کەناڵێکی فەرمی ئێرانە) قالیباف، کە یەکێکە لە بەربژێرەکانی پارێزکاران، بە 22٪ـی دەنگەکان لە پێشەوەیە، بەڵام پزیشکیان کە بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکانە تەنیا 10٪ ـی دەنگی خەڵکی لەگەڵە. 


لە لایەکی دیکەوە: بە گوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەک ئیعتیماد ئۆنلاین، کە لایەنگری ڕیفۆرمخوازەکانە،  48٪ـی بەشداربووان گوتویانە کە دەنگ بە پزیشکیان دەدەن. 


گۆشەیەکی دیکە: ڕۆژی دووشەممە، 17-6-2024، یەکەمین دیبەیتی تەلەڤیزیۆنیی بەربژێرەکان بەڕێوە چوو.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: