لە ئامێدی ژیانی منداڵێک ڕزگار دەکرێت کە دراوێکی ئاسنی قووتدابوو

شەیری بکە لە:
لە ئامێدی ژیانی منداڵێک ڕزگار دەکرێت کە دراوێکی ئاسنی قووتدابوو

وێنەی دراوەکە

ئاڤا نیوز

 تەندروستیی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند، کارمەندەکانیان ژیانی منداڵێکیان ڕزگار کردووە کە دراوێکی ئاسنی قووتدابوو.


لێدوانی فەرمی: د. ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئامێدی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ گەیێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئامێدی کە بەهۆی قووتدانی دراوێکی ئاسنی لە تەندروستییەکی خراپدابوو و بوڕی هەناسەی گیرابوو.


زانیاریی زیاتر: تیمە پزیشکییەکان دەستیان بە چارەسەری پێویست کردووە، توانیویانە بەبێ نەشتەرگەری پارە ئاسنەکە کە لیرەی تورکی بووە لە قورگی دەربهێنن و ژیانی لە مەترسی ڕزگار بکەن.


لە لایەکی دیکەوە: تەندروستیی ئامێدی وێنەی تیشکی قورگی منداڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و بە ئاشکرا دراوە ئاسنەکەی تێدا دەرکەوتووە.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: