لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی بە تیرۆرست ناساندنی گرووپێکی چەکداری عێراقی

شەیری بکە لە:
لێدوانی نوێی ئەمریکا لەبارەی بە تیرۆرست ناساندنی گرووپێکی چەکداری عێراقی

ئەلینا رۆمانۆوسکی- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەبارەی بە تیرۆرست ناساندنی گرووپێکی چەکداری عێراقی دەڵێت، "ئەمریكا پابەندە بە ڕووبەڕووبونەوەی هەژموونی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی".


وێنە گەورەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیای عێراقی و حەیدەر غەرراوی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە و بە بەشێک لە چەکدارانی سەر بە ئێران و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دایدەنێت.


لێدوانی فەرمی: ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویکردەوە: "پۆلێنكردنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و ئەمیندارەکەی، لەلایەن ئەمریكاوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆرستی، جەخت لە پابەندبوونی واشنتن دەكاتەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەژموونی پیسی ئێران و ئەو هەڕەشانەی میلیشیا هاوپەیمانەکانی دروستی دەكەن".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بزووتنەوەیە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و تیرۆرکردنی چەندین چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 تۆمەتبار دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ