لە كۆی 700 هەزار تۆن تەنیا 116 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی كوردستان وەرگیراوە

شەیری بکە لە:
لە كۆی 700 هەزار تۆن تەنیا 116 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی كوردستان وەرگیراوە

سایلۆی وەرگرتنی گەنم لە هەولێر

ئاڤا نیوز


دوای دوو ڕۆژ وەستان بەهۆی جەژنی قوربان، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەسەرجەم سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە، بەڵام تائێستا 116 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە وەرگیراوە.


وێنە گەورەكە: 10 سایلۆ و دوو كۆگا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران تەرخان كراون، بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو  700 هەزار تۆنەی كە بڕیارە بەغدا لە جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەربگرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا 116 هەزار تۆن وەرگیراوە.


لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤا نیوزی گوت:"شەش ملیار دینار بەسەر جووتیاران دابەشكراوە، 20 ملیاری دیكە خراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان، دوای جەژن ڕێكارەكانی دابەشكردنی دەگیرێنە بەر".


ژمارەكان وادەڵێن: ئەو 700 هەزار تۆنەی وەردەگیرێت بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەبێت:-
پارێزگای سلێمانی:282 هەزار تۆن.
پارێزگای هەولێر: 229 هەزار تۆن.
پارێزگای دهۆك: 189 هەزار تۆن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ