شی جینپینگ: ئەمریکا هانم دەدات هێرش بکەمە سەر تایوان

شەیری بکە لە:
شی جینپینگ: ئەمریکا هانم دەدات هێرش بکەمە سەر تایوان

شی جینپینگ، سەرۆکی چین- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی چین، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی تایوانەوە داو بۆ چین بنێتەوە و دووچاری شەڕی بکات. شی گوتویەتی ئەو "ناخەڵەتێت و ناکەوێتە ناو ئەو داوەوە".


وێنە گەورەکە: ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرای کردووە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، بەرپرسانی وڵاتەکەی لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و هۆشداریی پێداون کە نەکەونە ناو ئەو داوەوە. بۆ یەکەمجاریش مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەم قسەیەی بە ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، گوتووە. 


زانیاریی زیاتر: لە دانیشتنەکەدا شی ئەوەشی گوتووە "ئەگەر کەسێک چاوەڕێی ئەوە بێت کە چین سەبارەت بە تایوان سازش و پاشەکشە بکات، ئەوا خەونێکی بەتاڵی بینیوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دانیشتنەکەی لەگەڵ ڤۆن دێرلاین، شی ڕاگەیێنراوێكی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند "تایوان لە ناو هەناوی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی چیندایە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: